ڕاپۆرتی هانا لەسەر دوو پێکدادانی چەکداری لە پیرانشار و سەردەشت

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، ئێوارەی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥، دوو پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و سەردەشت ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکانی هانا، لە یەکەم پێکداددا لە نزیکی گوندی قزقاپان لە پیرانشار، ئۆتۆمبێلیکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ڕاکێتی RPG کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، پێنج ئەندامی ئەم حیزبە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا حاجی‌عەبدوڵڵا، فەردین چەنگیزی، محەمەد گەرگوڵی، تەوانا عوسمانی و کارۆ هۆرمزیاری گیانیان لەدەست دا.

هەروەها، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە ڕوودانی پێکدادێکی چەکداری دیکە لە دەوروبەری گوندی موساڵان، سەر بە سەردەشت، دەکەن. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم پێکدادانەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەڵام، هانا هەتا ئێستا نەیتوانیوە بە شێوەیەکی متمانەپێکراو ژمارە و ناسنامەی کەسەکان و وردەکارییەکانی دیکەی ئەم ڕووداوە پشتڕاست بکاتەوە و هێشتا بەدواداچوون بەردەوامە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین