ژنکوژی لە سەقز/ کوژرانی ژنێک و باوکی لە ئەنجامی تەقە کردنێک

بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی پوشپەڕی ١٤٠٥، فریشتە رەحمانزادە، خەڵکی ئاوایی “خوردەلوکی” سەر بە قەزای سەرشیوی شاری سەقز، لەگەڵ باوکی عەلی رەحمانزادە، لە خانەباخێک لە رێگای کۆنی سەقز-مەریوان، پشت فڕۆکەخانەی سەقز، بە هۆی تەقە کردنێک گیانیان لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، فریشتە رەحمانزادە کە پێشتر لە هاوسەرەکەی بە ناوی سەلاح فەرەج پور تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی ئاوایی کاوملەی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز، جیا بووەتەوە لەگەڵ باوکی و هەروەها چوار ئەفسەری جێبەجێکاری سزا، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بڕیاری دادوەری و ڕادەست کردنی کۆمەڵێک دارایی کە بڕیاری دادوەر پێ درابوو، سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە کە لە سەروبەندی جێبەجێ کرانی ئەم بڕیارە، سەلاح فەرەج پور بە چەک تەقەیان لێ دەکات و لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنە فریشتە رەحمانزادە و باوکی دەکوژرێن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدایە، ئەم ڕووداوەی وەک ژنکوژی تۆمار کردووە و لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕەهەند و وردەکارییەکانی پشتڕاست دەکاتەوە. لێدوانێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە هەموو ڕەهەند و پاڵنەرەکانی ئەم ڕووداوە پێویستی بە تەواوکردنی پرۆسەی پشتڕاستکردنەوە هەیە و لە ئێستادا هانا ناتوانێت هەموو وردەکارییەکان بە دڵنیاییەوە پشتڕاست بکاتەوە. تا ئێستا هیچ کام لە لایەنە بەرپرسەکان بە فەرمی زانیارییان لەبارەی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و بارودۆخی تۆمەتبارەکەوە نەداوە. بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، سەڵاح فەرەجپوور دوای ڕووداوەکە هەڵاتووە و تا کاتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەر نەکراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین