بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی چوارشەممە “٦ی بەفرانباری ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی ” مەنسور سەلامەت” کوڕی مەحکوم و خەڵکی ئاوایی پسان سەر بە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ ، بە هۆی ئەشکەنجە درانی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی ورمێ گیانی لەدەستداوە .
بە پێی زانیاری سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە کاژێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی چوارشەممە "٦ی بەفرانبار ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئەمنیەتی دوقزپلە ڕاگوێزرابوو .
