بریندار بوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان لە سنووری بانە

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : لە ڕۆژانی “٢ و ٣ ی بەفرانباری ١٤٠٢” دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بوون .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ هانا “عەتا سادقی” ٣٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی سەقز ، “کەیوان محەممەدزادە” خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت سەڵمێنراوە .

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ کەیوان محەممەد زادە بەبێ هیچ کۆڵەیەک لە سنووری کێلەی بانە لە لایەن هێزەچکدارەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لاقی بە قورسی بریندار بووە و عەتا سادقی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە تەقەی لێکراوە و دەستی بریندار بووە و بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی شەفا لە سەقز ڕاگوێزراوە .

ڕۆژی هەینی "١ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی "ستار شەیخی" بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە .

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە "٣٠ سەرماوەزی ١٤٠٢" هێزەچەکدارەکانی حکومەت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کردووە کە بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی "بورهان رەحمانی" خەڵکی دیواندەرە بریندار بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular