بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەشکان فەهیم شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “دوستی” بە تۆمەتی “پروپاگەندە لە دژی حکومەت و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات” بە ٤٥ مانگ زیندان و دوو ساڵ دوور خستنەوە بۆ شاری ئەراک مەحکوم کراوە .
ئەشکان فەهیم لە رێکەوتی "٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢" لەگەڵ شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی رەزا ئەندیشە ، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە بێ حوکمی دادگا لە ماڵەکەی ئەشکان فەهیم پاش لێدانێکی زۆر دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی ورمێ راگوێزان پاشان ئەشکان فەهیم لە رۆژی ٢٦ی رەزبەر لە گرتنگەوە بۆ زیندانی مەهاباد گواسترابووەوە .
هەروەها رەزا ئەندیشە لە رێکەوتی "٢٤ی رەزبەری ١٤٠٢" بۆ زیندانی مەهاباد راگوێزرا و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
