چوار مامۆستای ئایینی کورد سزای ١١ ساڵ زیندانیان بە سەردا سپێنرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : لە رۆژانی رابردوودا چوار مامۆستای ئایینی کورد بە ناوەکانی “مامۆستا سەید سلێمان ئەحمەدی ، مامۆستا یونس نەوخاه ، مامۆستا سەید جەمالەدین واژی و مامۆستا شەریف مەحموودپوور” خەڵکی پیرانشار لە لایەن دادگای تایبەتی رۆحانیەت لە ورمێ بە تۆمەتی “هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ، تێکدانی بیر و ڕای گشتی ، واژۆ کردنی بەیانیەی مامۆستایانی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی و بەشداری لە ناڕەزاییەکان ” مەحکوم کراون .

بە پێی حوکمەکە ، مامۆستا شەریف مەحموودپوور پێشنوێژی مزگەوتی رەسوڵەڵڵای پەسوێ پیرانشار بە دوو ساڵ زیندان ، مامۆستا سەید جەمالەدین واژی پێشنوێژی مزگەوتی پسوێ پیرانشار بە دوو ساڵ زیندان ، مامۆستا سلێمان ئەحمەدی مامۆستای قوتابخانەی زانستی ئایینی سەڵاحەدین ئەیوبی پیرانشار بە چوار ساڵ زیندان و مامۆستا یونس نەوخا مامۆستای قوتابخانەی زانستی ئایینی سەڵاحەدین ئەیوبی پیرانشاریش بە سێ ساڵ زیندان مەحکوم کراوە و ئەم حوکمانە رۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢ پاش بانگ کرانیان بۆ دادگای تایبەت بە رۆحانییەت لە ورمێ بە فەرمی پێیان راگەینراوە . 

RELATED ARTICLES

Most Popular