زانا خۆشامەن مامۆستای ئایینی کورد بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکردنەکەی رەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا

هانا : مامۆستا زانا خۆشامەن خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی شیناوای پیرانشار ، کە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی قازی “ئەمیر ئوچاقلوو” بە تۆمەتی “چالاکی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە دوو ساڵ و مانگێک زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو ، رۆژی چوارشەممە “٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢” بۆ جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی رەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا .

ئەم مامۆستا ئایینیە کوردە لە رێکەوتی "٢٨ی رەزبەری ١٤٠١" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواسرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی ورمێ و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular