بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە “١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “رەزا حەسەنی” خەڵکی سەقز ، بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی حکومەت بە چەکی ساچمەیی ، دەستی بە قورسی بریندار بووە .

هەر وەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "هیوا مەحموودی" خەڵکی سەقز ، ڕۆژی پێنج شەممە "١٤ی بەفرانباری ١٤٠٢" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە لەو سنوورە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بووە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە ئاکامی ئەو تەقە کردنە زگی بە قورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular