هانا : رۆژی شەممە “١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢” سۆهراب ئاویزکەن خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی مەهاباد ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی مەهاباد گواسراوەتەوە ‘
سۆهراب ئاویزکەن لە دەستبەسەر کراوەکانی شۆڕشی ژینا پێشووتر لە لایەن دادگای شۆرشی مەهابادەوە بە تۆمەتەکانی "پێکهێنانی گروپ بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٣ ساڵ دوور خرانەوە بۆ زەنجانی بەسەردا سەپێدنرا .
ناوبراو لە رێکەوتی "٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١" لە جەریانی بزوتنەوەی لن ، ژیان ، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواسرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەنبیەکانی ورمێ و پاشان بۆ زیندانی ورمێ گواسرایەوە .
