هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری بۆکان سەبارەت بە ئەشکەنجەی شارۆمەندێک بە ناوی “پژمان سوڵتانی” کە زیاتر لە ٩ مانگە دەستبەسەر کراوە ڕاپۆرتێکیان ناردووە .
پژمان سوڵتانی تەمەن ٣٠ ساڵ خێزاندار و خەڵکی بۆکان لە رێکەوتی "٢٦ی فەروەردینی ١٤٠٢" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کرابوو .
سەرچاوەیکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا رایگەیاند ؛ پژمان سوڵتانی پاش دەستبەسەر کران بۆ لێپرسینەوە گواسراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان و ماوەی شەش ڕۆژ ئەشکەنجە دراوە و بەو هۆیەوە سێ قامکی دەستی شکاوە و پاش ٤٢ ڕۆژ بێ ئەوەیکە شکاوی و برینەکانی بۆ چارەسەر بکرێت لە ژووری تاکەکەسی ڕایانگرتووە .
هەروەها سەرچاوەکە لە درێژەدا رایگەیاند ، ناوبراو پاش شەش مانگ لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی بۆکانەوە بۆ زیندانی ورمێ گواسراوەتەوە .
پێویستە تێبینی بکرێت پژمان سوڵتانی لە مافی وەرگرتنی پارێزەر ، بینینی بنەماڵەکەی و سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .