بریندار بوونی حەوت کۆڵبەر لەوانە دوو کۆڵبەری منداڵ بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکان لە سنووری بانە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا لە ماوەی چوار رۆژی ڕابردوودا لانیکەم حەوت کۆڵبەر دوو کۆڵبەری منداڵ  و کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامیەکان لە سنووری بانە بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ رۆژی چوارشەممە "٨ی ئازەری ١٤٠٢" دوو کۆڵبەر بە ناسنامەی "کارۆ تەجروبەکار" و ئارمان قاسمی " تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزەنیزامیەکانی جێگیرکراو لەو سنوورە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بوون .
ئارمان قاسمی بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی ساچمەیی پشت ، لاق و دەموچاوی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەتەندرووستیەکان گوازراوەتەوە .

هەروەها ڕۆژی سێشەممە "٧ی ئازەری١٤٠٢" ئاروین رەشیدی کۆڵبەری تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی سەقز ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامیەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "شەفا" لە سەقز گوازراوەتەوە .

لە درێژەدا ڕۆژی دووشەممە "٦ی ئازەری١٤٠٢" دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی "ئاریا مەعادی" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی بانە و "فەردین نازداری" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی سەقز ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەنیزامیەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە قورسی بریندار بوون .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ئاریا مەعادی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی  بانە گوازراوەتەوە و پاشان بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیک لە تەورێز گوازراوەتەوە و فەردین نازداریش بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە گواسراوەتەوە و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە بەشی چاوەدێری چڕ لە نەخۆشخانە گواسراوەتەوە .

هەروەها ڕۆژی شەممە "٤ی ئازەری ١٤٠٢" دوو کۆڵبەر بە ناسنامەی "زاهیر پاشناو نادیار" خەڵکی بۆکان و محەممەد وەیسی خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار بوون .
زاهیر کۆڵبەری خەڵکی بۆکان زگ و لاقی بریندار بووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular