بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی جوانرۆ لە سنووری نەوسوود

هانا : سەر لە بەیانی یەکشەممە “٥ی ئازەری ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٢ ساڵ بە ناوی “حەبیب رەزایی” خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “نەوسوود” بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانی جێگیر کراو لەو سنوورە بە قورسی بریندار بوو .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو بە چەکی کڵاشینکۆف لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و پشتی بریندار بووە ، بڕبڕەکانی پشتی شکاوە و سییەکانی تووشی خوێنبەربوون بووە .

سەرچاوەکە لە درێژەدا رایگەیاند ؛ ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان گوازراوەتەوە و لە ئێستادا لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندرووستی ناجێگیر راگەینراوە . 

RELATED ARTICLES

Most Popular