حوکمی لە سێدارەدانی زیندانیەکی خەڵکی روانسەر لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا

هانا : سەر لە بەیانی رۆژی چوارشەممە “٨ ی نوامبری ٢٠٢٣” حوکمی لە سێدارەدانی زیندانیەک بە ناوی “فەرهاد ئاقایی” کوڕی باجڵان و خەڵکی ئاوایی “بەورئاوا” سەر بە روانسەر ، لە زیندانی دزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا .

فەرهاد ئاقایی تەمەن 32 ساڵ و باوکی منداڵێک بوو .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو لە رێکەوتی "٥ ی ژوەنی ٢٠١٦" بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئانقەستی" برازاکەی بە مەبەستی دزینی زێڕ و ئەشیای گرانبەها ، دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە بە سزای لەسێدارەدان مەحکوم کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular