بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ چەن کاژێرێک لەمەوبەر زیندانیەکی کورد بە ناوی “ئەمیر خورشیدی” تەمەن ٤٨ ساڵ ، کوڕی دەروێش خورشیدی و خەڵکی ئاوایی “نێرگی” سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ ، بۆ جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی گواسراوەتەوە بۆ بەشی تاکە کەسی زیندانی ناوەندی ورمێ .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند ؛ ناوبراو نزیکەی ١٨ ساڵ لەمەوبەر لە سەر زەویە کشتوکاڵیەکان کەسێکی کوشتووە .
