حوکمی سێدارەی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا

هانا : سەرلە بەیانی دووشەممە “30 ئۆکتۆبری 2023” حوکمی سێدارەی دوو زیندانی بە ناوەکانی “جەلال وەحدەتی”خەڵکی شاری ئەلیگوودەرزی لۆڕستان و “خەلیل محەممەدی” خەڵکی هەرسین ، لە زیندانی ناوەندی پارسیلۆنی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو زیندانیە پێشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی  پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی  کۆماری ئیسلامیە بە  سزای لەسێدارەدان مەحکووم کراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular