بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە “24 ی ئۆکتۆبری 2023” کرێکارێکی بیناسازی بەناوی “خەلیل ئاتەش فەراز” کوڕی رەحمان و خەڵکی پیرانشار بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە قاتی سێیەمی بینایەکی لە حاڵی درووستکردندا گیانی لەدەستداوە .
شایانی باسە نەبوونی چاوەدێری بەرپرسان لە سەر شێوەی کار و دۆخی ئەمنی کار ، هەروەها کەمتەر خەمی خاوەن کارەکان هۆکارە سەرەکیەکانی نەبوونی ئەمنییەتی کار لە ئێرانن و ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە جیهاندا لە پلەی ١٠٢ بێت و ببێتە وڵاتێکی زۆر نائەمن و نەپارێزراو بۆ کرێکاران
سەرەرای ئەو دۆخە بۆ کرێکاران ، یاسای دژە کرێکار و پشتگیری بەرپرسان لە خاوەن کاران بووەتە هۆی ئەوەیکە کرێکاران مافی هیچ جۆرە نارەزایی دەربڕینێکیان سەبارەت بە نەبوونی ئەمنیەتی کار نەبێت
