جێگیرکردنی هێزێکی زۆری سوپای پاسداران لە قوتابخانەیەک لە بانە

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٥، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە قوتابخانەی دەستغەیب، لە کۆڵانی پارکی موعەلمی شاری بانە جێگیر کراون.

ڕۆژێک پێش ئەوە واتە ١ی ڕەزبەر، کەلوپەل و کەرستەی سەربازی کە لەو قوتابخانەیەدا بووە لە شوێنەکە لابراوە. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی هانا، هێزەکانی سوپای پاسداران لە قوتابخانەکەدا ماون و ئەم جێگیر کردنە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەبوونی خوێندکاران لە پۆلەکانی خوێندن.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری ڕەوانەکردنی ئەو هێزانە بۆ قوتابخانەی دەستغەیب و سروشتی ئەرکەکەیان ڕوون نییە. ئەم چالاکییە لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەشی ئەمنی لە بانە و شارەکانی دیکەی کوردستان چڕتر بووەتەوە و جووڵە و بوونی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان زیاتر بووە.
هانا بەردەوام لێکۆڵینەوە لە وردەکاری و هۆکارەکانی ئەم جێگیرکردنە دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین