هانا رۆژی شەممە “21 ئۆکتۆبری 2023” محەممەد عەبدوڵڵاهی پوور خەڵکی سنە و خوێندکاری زانکۆ لە بەشی زمانی ئینگلیسی لە زانکۆی کوردستان ، سەر لەنوێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەسمان ؛ ئەم لاوە تەمەن 24 ساڵە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی دادگا لە ماڵەکەی لە شەقامی باخی ژاڵەی سنە ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسراوەتەوە .
شایانی باسە محەممەد عەبدوڵڵاهی پوور پێشتر لە رێکەوتی "18ی سێپتێمبری 2023" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە سنە دەستبەسەر و پاشان لەدوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
