شنۆ : دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانیکردن

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی شەممە “٢١ ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” شارۆمەندێک بە ناوی “یاسین سەمسام” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شنۆ ، پاش بانگهێشت و سەردانیکردنی بۆ لقی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای گشتی و شۆرشی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی ٩ ساڵ و ٩ مانگ سزای زیندانیەکەی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئەم شارە .

یاسین سەمسام لە مانگی خۆردادی ١٤٠٢ ، لە لایەن دادگای شۆرشی شاری شنۆ بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی ناوخۆ لە رێگای بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان" بە ٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان و بە تۆمەتی "بەشداری کردن لە وێرانکردنی موڵکی تایبەتی خەڵک لە رێگای فڕێدانی بەرد و بەشداری لە هەڵگرتنی مەوادی ناریە لە جۆری کۆکتێل" بە ساڵێک زیندانی و لێدانی ٨٠ شەلاق مەحکووم کرابوو .

شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی "١٣ی ژانویوی ٢٠٢٣" بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و گواسترابووەوە بۆ زیندانی شنۆ و پاش تێپەڕ بوونی ٨ مانگ لە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو . 

RELATED ARTICLES

Most Popular