لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی ماڵی ئیسفەهان”خانەاصفهان”له بەندیخانەی دەستگرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هانا بۆ مافەکانی مرۆڤ: ڕۆژی هەینی ١٩ی مەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی تۆمەتبارانی”ماڵی ئیسفەهان”خانە اصفهان” سەعید یەعقووبی کوردسەفلی، مەجید کازمی شێخ شەبانی و ساڵح میرهاشمی بەڵتاقی لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان لەسێدارە دران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد بە فەرمی هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە پشتڕاست کردەوە.

 

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانی ئەو سێ زیندانییە، ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنرێتەوە و سزای لەسێدارەدان بە پیسترین شێوەی کوشتنی بە ئەنقەست دەزانێت.

RELATED ARTICLES

Most Popular