ئازادی مەنوچێهر رەزایی بە دانانی بارمتە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا لە دیواندەرە: مەنوچێهر ڕەزایی خەڵکی ئاوای کەڵەکان و دانیشتووی دیواندەرە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی مەی ٢٠٢٣، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٦٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ئەم هاووڵاتییە بە هاوکاری لەگەڵ حیزب و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کراوە.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت ، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە "٧ی مەی ٢٠٢٣" لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "پەیمان ئەحمەدیان" خەڵکی ئاوای "کەڵەکان" و دانیشتووی دیواندەرە، بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا و لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران دوای تۆمارکردنی دۆسیە لە ڕۆژی پێنجشەممە "١١ی مەی ٢٠٢٣"، لەلایەن دادوەر "زارعی" بۆ درێژەدان بە لێکۆڵینەوە و دادگاییکردن بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.

پێویستە بگوترێ تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر بارودۆخی "پەیمانی ئەحمەدی" نییە و تا ئێستاش لە دەستبەسەردایە.

RELATED ARTICLES

Most Popular