برینداربوونی هاوڵاتییەک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان حکومەتەوە

هانا: ڕۆژی چوارشەممە”۱۰ی مەی ۲۰۲۳، هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو.
هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتییەیان “محەممەد عەزیزی” خەڵکی ئاوای “دەرماناوی” سەردەشت ڕاگەیاند.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە دەوروبەری گوندی "دۆلبی" سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە کاتێک لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە  ڕاستەوخۆ کراوەتە ئامانج و تەقەی لێ کراوە کە دەستەی بە سەختی بریندار بووە.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت: ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular