ئازادکردنی “کەیوان زەندکەریمی” لە زیندانی سنە بە دانانی بارمتە

هانا: ڕۆژی شەممە ٢ی مەی ٢٠٢٣، کیوان زەندکەریمی ٢٩ ساڵە و خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

کەیوان زەندکەریمی ڕۆژی "٢٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان گوازرایەوە و دوای دوو مانگ بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە هەر مافێکی مرۆڤ بێبەش کرابو.

RELATED ARTICLES

Most Popular