هانا: ڕۆژی یەکشەممە”۳۰ی ئاوریلی ۲۰۲۳، دوو کۆلبەر بە ناوەکانی “سیروان ساڵحی”، تەمەن ۴۲ ساڵ، خەڵکی ئاوای “تەخان”ی سەرو ئاوا، و “محەممەد دەری”،۴۰ ساڵ، خەڵکی ئاوای “دەری”ی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی خۆجی سنوورییەکان لێیان دراوە، سووکایەتییان پێکراوە.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی هانا گەشتوە؛ ئەم دوو کۆلبەرە سەرەتا لەلایەن هێزە خۆجەیە سنوورییەکان لە ناوچەی سنووری تەتە بە بەردبارانکردن لێیاندرا، کە بوە هۆی بریندار بوونی سەری محەممەد دەری و قاچ و پشتی سیروان ساڵحی.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە محەممەد دەری بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گواسترایەوە.