هانا: سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی مارسی ٢٠٢٣، گەنجێکی بەلووچ بە ناوی “ئیحسان خارکوهی” دانیشتووی شیرئاوای زاهیدان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە لەکاتی گەڕانەوەی لە موسڵی بۆ ماڵەو ڕفێندرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هەوڵی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بەلوچە بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە بەلووچە لەبەردەستدا نییە.
