ڕاگوێزرانی پێنج بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە’ ١٥ی مارسی ٢٠٢٣، لانیکەم ٥ بەندکراو کە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، پاش مانگرتن لە خواردن بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی دەریای ورمێ گوازرانەوە.

ئەم پێنج زیندانییە کە لەگەڵ پێنج کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، ناسنامەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
"ئارام عومەری ٣٤ ساڵە ، ڕەحمان پەرهازۆ ٣٣ ساڵە ، ئەشکان عوسمان نژاد، ٣١ ساڵ، فەخرەدین دۆدکانلوو، ٢٥ ساڵە، و ئەمیر موشتاق، ٢٧ ساڵ".

RELATED ARTICLES

Most Popular