بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ ڕۆژی شەممە” ١٨ی فێوریەی ۲۰۲۳، گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی سەلماس و ورمێ لەسەر بنەماڵەی “داریا میکایلی”، کوڕی تەیمان ٢٣ ساڵە و دانیشتووی ئاوای”کەڵەرەش”ی “شەپیران”ی سەلماس، بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکومەتەوە، گیانی لەدەستدا.
پێویستە لەبیرمان,بێت کە ڕۆژی چوارشەممە " ١ی فێوریەی۲۰۲۳، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە گەڕەکی کوشتارگای ورمێ، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە کراوە و بەهۆیەوە برینداریەکی سەخت بە قوڕگی کەوتووە، و دواجار ڕۆژی چوارشەممە"٨ی فێوریەی٢٠٢٣ "لە نەخۆشخانەی خومەینی" لە ورمێ بە هۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
بنەماڵەی ئەم گەنجە دۆسیەیەکیان بۆ "لە سێدارەدانی کوڕەکەیان لە شەقام" کردەوە، بەڵام دواجار ڕۆژی پێنجشەممە"١٦ی فێوریەی ٢٠٢٣، لە ژێر هەڕەشەی بەکڕێ گیراوانی رژیمی ئیران بە خاک سپێردرا.