ڕەحیم عەزیزی سزای چوار مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ژانوییەی ٢٠٢٣، ڕەحیم عەزیزی ٤٦ ساڵ، خەڵکی ئاوای “بیاشوش”ی جوانڕۆ، لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی کرماشان بە تۆمەتی “هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و ڕیکلامکردن بۆ بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئامادەبوون پارێزەر بە ٤ مانگ زیندانی سزادرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٥ی دیسەمبری٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular