دەستگیرکردنی کرێکارێکی کورد لە لایەن هێزەکانی حکومەت لە تاران

هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ژانویەی۲۰۲۳، کرێکارێکی ٤٠ ساڵانی کورد خەڵکی سنە بە ناوی”داوود حەبیبی” لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

  ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن,کە ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا لە ژووری کرێکارانی شارەدار لە مەلوەنی ١ی تاران، ناحیەی ٥ لە گۆشەی شەقامی ئاجودانیە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەم هاوڵاتییە نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular