دەستبەسەرکرانی سادق ئاهەنگری لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ژانویەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “سادق ئاهەنگەری”، خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی بوکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ,کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکە دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هەوڵی خێزانەکەی بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular