هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە”٢٦ی ژانوییەی ٢٠٢٣، ئەحمەد باباخانی خەڵکی کامێران لە ماڵی تایبەتی خۆی لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەحمەد باباخانی برای "موسی باباخانی"، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکرات، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١، لە شاری هەولێر تیرۆر کرا.
