هێزە سەرکوتگەرەکان هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەهید “هێمن هەمزە” لە سەردەشت

هانا: سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە”٢٤ی ژانویەی ۲۰۲۳، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر ماڵی برای شەهید هێمن هەمزە.

ناوی ئەو هاووڵاتیانە "ئازاد، محەممەد و عەبدوڵڵا هەمزە"یە و خەڵکی ئاوای "بیۆران"ی سەردەشت ڕاگەیەندراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزە سەرکوتگەرەکان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا  هێرشیان کردە سەر ئەو سێ برایە و بە تەقەی  ڕاستەوخۆ دەست و دەم و قاچی ئەو هاووڵاتیانەیان بریندار کرد.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا؛ لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان، عەبدوڵڵا و محەممەدی برای فیشەکێک لە دەستیان کەوت و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت،  کە عەبدوڵڵا هەمزه بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گوازراوەتەوە.

پێویستە بگوترێ، ڕۆژی هەینی"١١ی نڤەمبری ٢٠٢٢، هێمن هەمزە ٣٠ ساڵە دانیشتووی گوندی بیورانی سەردەشت،  بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانەوە گیانی لەدەست دا.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular