هانا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە” ٢٣ی ژانویەی۲۰۲۳” کەسایەتیەکی ئایینی کورد بە ناوی “ماموستا سەید محەممەد جەمالەدین واژی” ٣٩ ساڵە کوڕی”حاجی ماموستا سەید نورەدین”ئیمامی خەڵکی ئاوای پەسوەی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دوای پشکنینی ماڵەکە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزا.
