دەستبەسەرکرانی دوو خوێندکار لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: ڕۆژی سێشەممە”۱۰ی ژانوییەی۲۰۲۳” هەرزەکارێک بە ناوی “موعید حوسەینی”، خوێندکار ۱۷ ساڵە خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا.

هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژی پێنجشەممە"٥ی ژانوییەی ٢٠٢٣، خوێندکارێکی دیکە بە ناوی "سۆهەیل قەنبەری" ١٧ ساڵە و خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

پێویستە بگوترێ کە سۆهەیل قەنبەری دوای دەستبەسەرکرانی بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی کرماشان گواسترایەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular