دەستگیرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: ڕۆژی دووشەممە” ٩ی ژانوییەی ٢٠٢٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی “ئارمین ئەلیاسی”، ١٩ ساڵە خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران و “مێهدی ئازین” ٣٩ ساڵە کاریکاتۆریست خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی کۆبونەوە نارەزایەتیەکانی  بەردەم زیندانی ڕەجایی شاهر لە  کەرەج بۆ ڕێگری لە لەسێدارەدانی محەممەد بروغنی و محەممەد قوبادلو لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular