گواستنەوەی “پەرهام پەروەری” بۆ زیندانی تاران

سروە سوزنی و موزەفەر پەروەری، دایک و باوکی پەروەری، لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ڕایانگەیاندووە، کە لە ١٤ی دەی ساڵی ١٤٠۱” لە زیندانی ئەوینەوەە بۆ زیندانی تاران گوازراوەتەوە.

بە وتەی بنەماڵەی پەرهام پەروەری، دوای گواستنەوەی کوڕەکەیان بۆ زیندانی تارانی گەورە، توانیویانە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بکەن و چاویان پێی بکەوێت. بەڵام بە ئاماژەدان بە قسەی پارێزەرەکەیان، ڕایانگەیاند کە تۆمەتی محاربە لەسەر کوڕەکەیان هێشتا ماوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​گیان کوڕەکەیان لە مەترسیدایە، ئەوانیش نیگەرانی بارودۆخی کورەکەیانن و داواکارن لە خەڵکی و ڕێکخراوە مافی مروڤیەکان پشتیوانی کوڕەکەیان بن.

پەرهام پەروەری، ئەندازیاری میکانیک و قارەمانی مەلەوانی خەڵکی سەقز، ڕۆژی دووشەممە "١١ی مێهر ١٤٠١" لە کاتی گەڕانەوە لە کارەکەی بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە ٢٥ ساڵە لە ١٨ی مێهری ١٤٠١ لە دادگای ئەوین تۆمەتبار کراوە و ئێستا لە زیندانی تاراندایە.

RELATED ARTICLES

Most Popular