دەستگیرکردنی چالاکوانێکی سەندیکا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٦ی دیسەمبری٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”عەبدوڵڵا ڕەزایی”مامۆستا و چالاکوانی سەندیکای کرێکاری خەڵکی هەرسین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستیانەوە.

پێویستە بگوترێ، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ئەم هاوڵاتییە، لەوانە لاپتۆپی کوڕەکەی و مۆبایلی هاوسەرەکەی دا گرتوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular