ڕاپۆرتی شیکاریی کوشتنی حکوومەتی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران

ڕاپۆرتی شیکاریی کوشتنی حکوومەتی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران

مردن یان کوشتنی د.ئایدا رۆستەمی هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دڕێژە بە مانەوەی لە سەرکار لە هەر کەرەستەیەکی سەرکووت بۆ کەسانی نارازی بە حکومەتی ئیران کەڵک وەر دەگرێ.
لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا لە دوای دروستبوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، کۆمەڵگەی جیهانی شاهیدی کوشتنی زنجیرەیی و ئامانجدار و تیرۆری سیاسیی لە وڵاتانی دیکە بووە و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە پێشەنگی بەرهەمهێنانی تیرۆر یان، لە وشەی سادەتر، دایکی تیرۆر.

لە میانەی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە مافەکانی خەڵک لە چەند مانگی کۆتایی ساڵی ١٤٠١ لە ئێران، هێزە ئەمنییەکان و بەسیجی کۆماری ئیسلامی خۆیان لە هیچ ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی نارازی بەدوور نەگرت.

لەم نێوەندەدا وەرزشوانان، مامۆستایان، قوتابیان، پزیشکان، کرێکاران، پەرستاران، پارێزەران و تەنانەت کەسایەتی ئایینی دوور نەبوون لە سەرکووتی کۆماری ئیسلامی.

لەئەنجامی فیشەکی ساچمەی و جەنگی زۆرێک لە گەنجان تووشی برینداری سەخت و تەنانەت کەمئەندامی بوون.

پێویستە بگوترێ ئەم بریندارانە لە ترسی دەستبەسەرکرانییان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە رۆیشتن بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزشیکی دووریان کردوە و لە ماڵەوە یان لە شوێنێکی ئارام خۆیان حەشار بدەن، بەو پێیەی زۆربەی ئەو کەسانە تووشی ئیلتهابی مەترسیدار بوون.

ئەمەش بووەتە هۆی داستانێکی گەورەی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکان لە ئێران.
بەشێوەیەک کە دەچنە ماڵەکان بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان بە خەرجی شەخسی و بە مەترسی زۆر لەگەڵ خوێندکارانی پزیشکی.

دکتۆر ئایدە ڕۆستەمی، پزیشکی نەخۆشخانەی چەمران لە تاران کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری خوێندکارانی پزیشکی بۆ چارەسەری برینداران دەست نیشان کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ئازەری ١٤٠١، دوای تەواوکردنی دەوامەکەی لە کاتژمێر ١٩:٠٠ی عەسر، دکتۆر ڕۆستەمی لە مەیدانی ئارژانتینەوە تەلەفۆن بۆ دایکی دەکات کە لە ڕێگادایە بۆ بۆ ماڵەوە.
دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە هیچ شوێنەواری ئەو نادۆزنەوە و مۆبایلەکەی کوژاوەتەوە.
لە سەعاتەکانی سەرەتای بەرەبەیانی سێشەممە واتە ڕۆژێک دوای دیارنەمانی دکتۆر ڕۆستەمی، لە بنکەی پۆلیسی ئاکباتانەوە پەیوەندی بە بنەماڵەی ناوبراوەوە دەکرێت کە کچە کەتان بە هۆی روداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە تەرمی لە پزیشکی دادوەری دایە.

کاتێک خێزانی ناوبراو تەرمی کچەکەیان بینی، ڕووبەڕووی ڕووخساری ترسناکی بوونەوە و کە دەرهاتنی چاوی چەپی و تەقەل درانی برژانگەکانی پێکوە و شکاوی دەست و ئاوسانی توندی سکی بوونەوە.
لە نامەکەی پزیشکی دادوەریدا هۆکاری مردنەکەی ئاماژەی پێکراوە کە کاریگەریی شتێکی ڕەق بووە.

پێویستە بگوترێ کەلوپەلی تایبەتی دکتۆر ڕۆستەمی بە جانتا و مۆبایلەکەیەوە بە بنەماڵەکەی نداراوەتەوە.
تەرمی  ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ گۆرگان بۆ ئەوەی بەخاک بسپێردرێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
یادی بەرزو بەرێز بێت

RELATED ARTICLES

Most Popular