بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “سارۆ ڕۆستەمی”٢٨ ساڵە ئەندامی گرووپی شاخەوانی (ئاشیان) و دانیشتووی شاری سنە، لە شەقامی فێردۆسی ئەم شارە دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێویستە بگوترێ، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە, هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
