بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە”٦ی دیسەمبری ٢٠٢٢”دوو برا بەناوەکانی “فەرهاد تەهازادە” ٢٦ ساڵە و”فەرزاد تەهازادە”٢٥ ساڵە خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان لە دادگای ئینقلابی ورمێ، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.
ئەم حوکمە لە کاتدا بەسەریاندا سەپاوە کە فەرهاد لە زیندانی شنو و فەرزاد لە زیندانی ورمێ بەبێ هیچ دادگاییکردن و ڕێوشوێنێک ئەم حوکمەیان پێدراوە .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فەرزاد ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سیپتەمبری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و فەرهاد ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی نڤامبری٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکرابون.
