بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ شەممە”١٩ی نڤەمبڕی٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی جەمیل (ئەمیر) شەهابی، چالاکی کرێکاری تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی شاری سنە،بە دانانی بارمتەی قورسی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانە ئازادکرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە شەقامی ژاندارمری لە بەردەم پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
