بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نڤامبڕی٢٠٢٢”هاووڵاتییەک بە ناوی “کاروان دافعی” خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ناوبراو بەبێ بەڵگەی یاسایی دادگا لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە بەردەستدانیە.
