ئاشکرا بوونی ناسنامەی ١١ شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە 

هانا؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو دا سەدان شارۆمەندی کورد لە ڕەوتی گردبوونەوە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بە کوشتنی حکومەتی مەهسا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی یەکشەممە "٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢" ناسنامەی ١١ شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاشکرا بوە کە بەم شێوەیە

١- محەممەد محەممەدزادە تەمەن١٦ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ
٢-سۆران ڕەشیدی{پوریا ڕەشیدی} وتار دەرمانگەر خەڵکی مەریوان
٣- جەواد سەیدی خەڵکی گیلان‌ غەرب
٤- ئەڕشەد خوسرەوی تەمەن٢٣ ساڵ خەڵکی بەشی شاهۆ سەر بە ڕەوانسەر
٥- هاوار حەق پەرەست تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی مەهاباد
٦- حسێن ئەمیری خەڵکی دێولان 
٧- عەلی ڕەزا ئەروانە خەڵکی ئابدانان
٨- سەعید حەقیقی خەڵکی سەنقەڕ و کولیایی
٩- زانا سابیری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەقز
١٠- فەرزاد ئەسەدی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی دەڕە شار سەر بە ئیلام
١١- مەلا عومەر کامووسی ئیمامی جەماعەتی ئاوایی گرگول سەرو سەر بە پیرانشار

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەم شارۆمەندانە زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.

RELATED ARTICLES

Most Popular