هانا: رۆژی دووشەممە ١١ی رەزبەری ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی هادی ئەمینی خەڵکی میراوای بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
شایانی باسە هادی ئەمینی خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
لە راپۆرتێکی دیکەدا هاوکارانی هانا ئاگاداریان کردین، رۆژی شەممە ٩ی رەزبەری ١٤٠١، شارۆمەندێکی تر بە ناوی کامڕان ئەمینی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها لە راپۆرتێکی تردا هاتووە، رۆژی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کاوە فەقێ میر کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەم شارۆمەندانە لەبەردەستدا نییە.
