هانا: شەوی دووشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، ژنە چالاکی مافەکانی ژنان بە ناوی گلارە مرادی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
پێشتر راپۆرتێ دەستبەسەرکرانی گلارە مرادی لەلایەن هاناوە بڵاوکرابۆوە و بەڵام وێنەی ناوبراو بە هانا نەگەیشتبوو.
شایانی باسە خۆپیشاندانی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.