هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، دوو برا بە ناوەکانی سۆران محەممەدیان (زانیار) تەمەن ٣١ ساڵ و سمکۆ محەممەدیان تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراون.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.