هانا: رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، چوار شارۆمەند لەلایەن هیزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی دەستبەسەر کراون کە ناوی دوو کەسیان بۆ هانا ئاشکرا بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم بەندکراوانە گەلاوێژ خاکپوور و سومەیە کتابی راگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەو شارۆمەندانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان لەدەستدا نییە.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.