هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رۆژی ٢٨ی خرمانانی ١٤٠١، دوکتور بەهار زەنگی بەند چالاکی مەدەنی و مافەکانی ژنان و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە هۆی بەشداری کردنی لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی، لە زانستگای کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتەوە قۆڵبەست کراوە.
شایانی باسە دوکتور بەهار زەنگی بەند ئەندامی رێکخراوی "ژیڤانۆ"یە کە رێکخراوێکی دژی توندوتیژی ژنانە و هەروەها قارەمانی هەڵزنان بە زەرد و ماهە.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی kوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.