هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران تازەلاوێکی کوردیان لە مهاباد بە ناوی سرووش عەبدوڵڵاهی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی مهاباد دەستبەسەر کرادووە.
جێگەی ئاماژەیە سرووش عەبدوڵڵاهی تەمەن ژێر ١٨ ساڵە بەڵام بەم حاڵەشەوە هێزەکانی حکومەت گرتوویانە.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.