هانا: نیوەڕۆی رۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٩ی ژولای ٢٠٢٢)، چوار ماشێنی هێزەکانی سپای پاسداڕان و حیفازەت ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “فەرهاد سمکۆ” خەڵکی ئاوایی “گەنگەچین” لە ناوچەی سۆماوبرادۆستی ورمێ و ماڵەکەیان پشکنیون. “فەرهاد سمکۆ” لە ژیاندا نەماوە و نەوەی “سماییل ئاغای سمکۆی شکاک” لە رێبەرانی کوردە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی سپای پاسداڕان بێ بەڵگەی یاسایی رژاونەتە سەر ماڵی فەرهاد سمکۆ و ماڵەکەیان گەڕاون.
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر هۆکاری ئەم کردەوەیەی هێزەکانی حکومەت لەبەردەستدا نییە. بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەک هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەت بەر لەوەی فەرهاد سمکۆ ماڵاوایی لە ژیان بکا ساڵی چەندین جار بانگیان دەکردە ناوەندە ئەمنییەکان و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرد.
شایانی باسە فەرهاد سمکۆ و بنەماڵەکەی بە بەردەوامی لە ژێر چاوەدێری هێزە چەکدار و ناوەندە ئەمنی و قەزاییەکانی حکومەتدا بوون و ئەم دۆخە هەر بەردەوامە و بنەماڵەی فەرهاد سمکۆ لەبەر چالاکییەکانی "هومەن سمکۆ" چالاکی سیاسی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات داوا دەکرێن ناوەندە ئەمنییەکان و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێ.
